مەهاباد، سوهراب ئاوێزکەن سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی خەڵکی شەکربەگی سەر بە مەهاباد بە ناوی”سوهراب ئاوێزکەن” لە دەستبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا لە لایە داگای شوڕش سزای ٣ ساڵ بەند کرانی بەسەر دا سەپێندرا.

ئەو هاووڵاتییە لە لایەن داگا بە تۆمەتی کۆبوونەوە و تێکدانی ئاسایشی گشتی و بەشداری لە خۆپێشاندانەکان سزای ٣ ساڵ بەند کرانی بەسەر دا سەپێندراوە.

 ڕۆژی ٢٩ی خەزەڵوەری١٤٠١ی هەتاوی “سوهراب ئاوێزکەن” ٢٧ سالە لە درێژە دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە رەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە دەسڵاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری مەهاباد بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی ، لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەرکراوە.