ئیرەج سۆفی محەممەد لە بەندیخانەی مەهاباد گواسترایەوە زیندانی ورمێ

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی بەندکراوێکی مەزهەبی لە زیندانی مەهاباد بە ناوی “ئیرەج سۆفی محەممەد” گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ.

ناوبراو لە زیندانی کراوە بووە بە فەرمانی دادستانی گشتی مەهاباد ڕۆژی ١٥ی بانەمەری ١٤٠٢ی هەتاوی گوازراوەتەوە بۆ ناو زیندان کە لەگەڵ نارەزایەتی “ئیرەج سۆفی محەممەد”بەرەوروو بوو بۆ ئەو مەبەستە مانی لە خواردن گرت.

 ئیرەج سۆفی محەممەد ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ گوازرابووە.

ئەم هاووڵاتییە پێشتر لە ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی دا بە تۆمەتی لە حیزبێکی ئیسلامی لەلایەن لقی یەکی دادگای شوڕشی  ورمێ بە ١ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی تەعزیزی مەحکووم کرابوو کە پاش تەواو بوونی حوکمەکەی ساڵی ١٣٩٧ لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرابوو.