پیرانشار سەپاندنی سزای بەندکران و لێدانی قامچی بەسەر ٧ هاووڵاتی

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا ٧ هاووڵاتی خەڵکی شاری پیرانشارکە لە رەوتی شوڕشی ژینا دەستبەسەر کرابوون  بە ناوەکانی”ئەحمەد عەبدووڵاپوور.چیا شەهید ئەقدەم،موحسێن قاردی،تەها رەسووڵیان،سینا دەمشیر،عەبدووڵا قەنبەری وەند، مەحموود قەنبەری وەند”لە لایەن دادگای تاوانەکانی شاری پیرانشار لە سەر یەک سزای ١٤ ساڵ و ٦ مانگ و سزای پێبژاردن ولێدانی ١٢٠ قامچیان بە سەردا سەپێندرا.

بە پێی ئەو حوکمە هەریەک لە “ئەحمەد عەبدووڵاپوور.تەها رەسووڵیان،موحسێن قادری.سینا دەمشیر” بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی بە ٣ مانگ بەنکرانی تەعزیری و لێدانی ٤٠ قامچی مەحکووم کراون.کە دواتر ئەو سزایە بە سزای پێبژاردنی ٥ ملیون تمەن گۆڕدرا.

مەحموود قەنبەری وەندبە تۆمەتی درووست کردنی ئەسلەحە و کۆکتێل مولوتۆف- بوونی گولەی شەڕ لە سر یەک بە ١٣ ساڵ و ٦مانگ و ٣ ڕۆژ مەحکووم کراوە. کە بە پێی یاسا ٧ ساڵ ٦ مانگ یەک ڕۆژ بەندکرانی جێبەجێ دەکرێ کە بە دەرەجەیەک تەخفیف دەبێ ٤ ساڵ زیندانی بکرێت.

عەبدووڵا قەنبەری وەند لە بابەتی درووست کردنی کۆکتێک مولۆتۆف سزای ٦ مانگ بەندکرانی تەعزیری ٢ ملیون تمەن پێبژاردن مەحکووم کراوە.

چیا شەهید ئەقدەم بە تۆمەتی بەزاندنی سنوور بە قاچاغ بە ٥ ملیون سزای پێبژاردن مەحکووم کراوە.

ئەو هاووڵاتیانە دوای دەستبەسەر کردنیان و تەواو بوونی  تەواو بوونی لێکۆڵینەوەکانیان بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون.