
خۆڕاگری: دیاکۆ خزری، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ۲٤ی ڕێبەندانی ۱٤۰۳ی هەتاوی، دیاکۆ خزری، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “شیلاناوا”ـی سەربە شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بەبێ هیچ بەڵگەیەک هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هی زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.