
خۆڕاگری: ئەفشین عەلیزادە، هاووڵاتیی خەڵكی ورمێ لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێران بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ئەفشین عەلیزادە، هاووڵاتیی خەڵكی ورمێ و دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و چارەنووسی ناڕوونە.
ناوبراو خەڵكی گوندی “هەرکیان”ـی سەربە شاری سەڵماسە و دانیشتووی شاری ورمێ، لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.