“حوسێن خەیری” بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ڕەجایی شآری کەرەج ئازاد کرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ڕۆژی ٢ی ڕەشەممە ١٤٠١ی هەتاوی بەندکراوی سیاسی کوردی خەڵکی کرماشان بە ناوی “حوسێن خەیری” لە دەستبەسەر کراوانی خۆپێشاندانەکانی خەزەڵوەری ١٣٩٨ی هەتاوی لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج ئازاد کرا.

“حوسێن خەیری” پووشپەری ١٣٩٩ی هەتاوی لە پێوەندی لەگەڵ خۆپێشاندانەکانی خەزەڵوەری ٩٨ لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبنەسەر کرابوو کە دواتر لە لایەن دادگا ئینقلابی تاران بە تۆمەتی (محاربە) لە ڕێگای تێکدانی ئەموالی گشتی دژایەتی کۆماری ئیسلامی سزای ئێعدامی بەسەر دا سەپێندرابوو.کە دواتر ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوە بۆ ٥ ساڵ بەندکران کەم کرایەوە، لە کۆتایی دا کەوتە لێخۆشبوون و ئازاد کرا.