کۆماری ئیسلامی سزای بەندکردنی بەسەر ٤مامۆستای کورددا سەپاند

خۆڕاگری: تەحسین مستەفایی، سەیوان سولەیمانی، ئارام قادری و ئارام محەممەدی، چوار مامۆستای خەڵکی مەریوان، لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە، سزای ١٦ مانگ بەندکردنیان بەسەردا سەپێندراوە.

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمی ئێران لە شاری مەریوان بە سەرۆکایەتی قازی “ئێحسان ڕۆحی چیانە” بەتۆمەتی بانگەشە بەدژی دەسەڵات، سزای بەندکردنی بەسەر تەحسین مۆستەفایی، سەیوان سلێمانی، ئارام قادری و ئارام محەممەدی، چوار مامۆستای خەڵکی ئەو شارەدا سەپاندووە کە هەرکامیان سزای ٤مانگ بەندکردنیان بەسەردا سەپێندراوە.

ئەو تۆمەتانەی کە ئەو مامۆستایانەی پێ سزا دراوە بریتین لە: پشتیوانیکردن لە شۆڕشی سەرانسەریی ژن، ژیان، ئازادی و داواکاری جێبەجێکردنی مادەی ٣٠ و ١٥ی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ خوێندنی بەخۆڕایی و خوێندن بە زمانی دایکی و بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی مامۆستایانی قوتابخانە و هەروەها سزای بەندکردنەکەیان بۆ ماوەی ٢ساڵ هەڵپەسێردراوە.