دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییە خەڵکی سەردەشت بەناوی “هادی زاهیری” کە خاوەنی وڵاتنامەی نۆروێژە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هادی زاهیری، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەردەشت و خاوەن وڵاتنامەی وڵاتی نۆروێژ و یەکێک لە ڕاهێنەرانی وەرزشی لەبواری لەشجوانی لەو وڵاتە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری سەردەشت دەسبەسەر کراوە.

ناوبراو ڕۆژی سێشەممە، ١٢ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە شاری سەردەشت بەبێ بوونی هیچ بەڵگەنامەیە یاسایی و قەزایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار هەروەها دەستیان بەسەر پاسپۆرتی خۆی و خێزانەکەشیدا گرتووە و تائێستا سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە یەک حەفتە هێشتا چارەنووسی ناڕوونە.

جێێ ئاماژەیە کە، هادی زاهیری پاش ١٧ساڵ نیشتەجێبوون لە وڵاتی نۆروێژ مانگی ڕابروو بەمەبەستی چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی سەردانی شاری سەردەشتی کرد و دواتر لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.