دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

خۆڕاگری: دیاکۆ ئەیازی، هاووڵاتیی خەڵکی بانە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و بێسەروشوێن کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی “٢٧ی مارسی ٢٠٢٦ی زایینی” دیاکۆ ئەیازی، هاووڵاتیی خەڵكی شاری بانە، لەلایەن ‌هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە کە جلوبەرگی فەرمانبەری ئیدارەی گازیان لەبەر کردبوو، بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم، بە مەبەستی دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە بە فێڵ و کەڵەکە جلوبەرگ و ئۆتۆمبێلی ئیدارەی گازیان بەکار هێناوە و چوونەتە سەرماڵەکەیان و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*