خۆڕاگری: پێنج هاووڵاتیی کورد بەناوەکانی عەباس کیهانی، سەعدی ئێرانی، ئەلیاس جوانمرد، فەرەج ئەرسەن، ئەلیاس ڕەحیمزادە، لەلایەن هیزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بێسەروشوێن کراون.
ڕۆژی دووشەممە، ١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی “٢ی فوریەی ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا پێنج هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی بجنورد، پیرانشار و ئیلام، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و سەرەڕای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەو هاووڵاتییانە لەبەردەستدا نییە.
– عەباس کیهانی، خەڵکی بجنورد سەربەخوراسان، ١٩بەفرانباری ١٤٠٤هەتاوی ٩ی ژانویەی ٢٠٢٦میلادی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کراوە.
– فەرەج ئەرسەن، خەڵکی مەلەکشایئیلام کە ڕێکەوتی ٢٠ی بەفرانباری١٤٠٤ی هەتاوی ١٠ی ژانویەی ٢٠٢٦ی میلادی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کراوە. ناوبراو پێشتریش لەلایەن ڕێژیم دەسبەسەر کرابوو.
– ئەلیاس جەوانمەرد، خەڵکی لۆماری ئیلام کە ڕێکەوتی ٢٩ی بەفرانباری١٤٠٤ی هەتاوی ١٩ی ژانویەی ٢٠٢٥ی میلادی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کراوە.
– ئەلیاس ڕەحیمزادە، خەڵکی بجنوردی سەر بە پارێزگای خوراسان کە ڕێکەوتی ٢٣ی بەفرانباری١٤٠٤ی هەتاوی ١٣ی ژانویەی ٢٠٢٦ی میلادی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کراوە.
شایانی باسە، دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە، بێبەشکردنی دەستبەسەرکراوان لە مافی پەیوەندیگرتن و دیارنەبوونی شوێنی ڕاگرتنیان، لەو پێشێلکارییە نایاساییانەن کە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بەردەوام حکوومەتی ئێرانی پێی تۆمەتبار دەکەن.
