خۆڕاگری: ئیلهام قادری، هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجمەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ی هەتاوی، ئیلهام قادری، هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزد داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بە هێزێکی ١٠کەسییەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و لەگەڵ خۆیان ڕفاندوویانە کە دواتر زانراوە گواستوویانەتەوە بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە ورمێ و هەروەها تائێستا سەرەڕای هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.