خۆڕاگری: کۆمیتەی سێهەمی کۆمەڵگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێشێلکردنی مافی مرۆڤی لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی مەحکووم کرد.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ی هەتاوی، کۆمیتەی سێهەمی کۆمەڵگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بڕیارنامەیەکدا، پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤی لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە مەحکووم کرد و ڕایگەیاند کە، لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بەشێوەیەکی ئاشکرا مافی مرۆڤ پێشێل دەکرێت.
ئەو بڕیارنەمایە کە بە پێشنیاری دەوڵەتی کاناد گەیشتووەتە کۆمەڵگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە ٧٧دەنگی بەڵێ و ٢٨دەنگی نا ـی پەسەند کراوە و لە بڕیارنامەکەدا باس لەوە کراوە کە، کۆماتی ئیسلامی بە ڕێژیەکی بەرچاو سزای لەسێدارەدانی بەرز کردۆتەوە و بەردەوام خەڵکانێکی بێتاوان لە سێدارە دەدا و بەوەش بەشێوەیەکی ئاشکرا مافی مرۆڤ لە ئێران پێشێل دەکرێ و کۆماری ئیسلامی لەو پێشێلکارییە بەرپرسە بەڵام گوێ بە هیچ یاسایەکی نێودوڵەتی نادات و بەردەوامە لە پێشێلکارییەکانی.