
خۆڕاگری: ئارین، جەعفەر، مەسعوود، ستار و باقر دلاییمیلان، پێنج لاوی خەڵكی چایپارە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران و بۆ بێڕێزیکردن بەنێو شاردا گەڕاندوویانن.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئارین دلاییمیلان، جەعفەر دلاییمیلان، مەسعوود دلاییمیلان، ستار دلاییمیلان و باقر دلاییمیلان، پێنج لاوی خەڵكی شاری “چایپارە”ـی سەربە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراون و بەمەبەستی ئیهانەکردن و بێڕێزیکردن پێیهان بەنێو شاردا گەڕاندوویانن.
ئەو پێنج هاووڵاتییە لەنێو شاری خۆیاندا بەشێوەی ئاسایی خەریکی کاتبەسەربردن بوون کە لە ناکاو هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم بیانووی پێگرتوون کە جامی ئۆتۆمبێلەکەیان ڕەشە و بەوهۆیەوە بە بەکاهێنانی کردەوەت توندوتیژی و بێڕێزیپێکردن، دەسبەسەر کران و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.