چالاکوانێکی مەدەنیی خەڵكی سەوقز و براکەی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران

خۆڕاگری: نەریمان ڕەندانی، چالاکوانی مەدەنیی خەڵكی سەقز و براکەی بەناوی میلاد ڕەندانی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاوی، نەریمان ڕەندانی، چالاکوانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، چالاکی مەدەنی و هاووڵاتیی خەڵكی شاری سەقز بۆ جارێ سێهەم لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لەگەڵ میلاد ڕەندانی برای، بۆ چەند کاتژمێرێک دەسبەسەر کراون و پاش ئەشکەنجە ئازار و لێدان ئازاد کراون.

هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیم بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ئەو دوو برایە و بەشێوەیەکی دڕەندان و دروستکردنی دۆخێکی ترسێنەر دەسبەسەریان کردوون و لەگەڵ خۆیان بردوویانن پاش چەند کاتژمێر لێدان و ئەشکەنجە و لێکۆڵینەوە لێیان، بەشێوەی مەرجدار ئازادیان کردوون.