
خۆڕاگری: کیانووش چراغی، بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵكی دێلوڕان لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە، سزای یەکساڵ و ٤٦ڕۆژ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: کیانووش چراغی، بەندکراوی سیاسیی پێشووی کورد و هاووڵاتیی خەڵکی شاری دێلوڕان، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دووی ڕێژیمەوە لەو شارە، بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی دڕۆ و پڕوپاگەندە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، سزای ١٣مانگ و ١٦ڕۆژ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا و بەتۆمەتی بێڕێزیکردن بە هێزی سەرکوتکەرەکەر، سزای ٤٠زەربە لێدانی قامچی بەسەردا سەپێندراوە.
ناوبراو پێشتریش لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە لەو دێلوڕان، بەتۆمەتی دژایەتی نیزامی ڕێژیم، سزای ٢ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو و پاش تێپەڕاندی ١٤مانگ لە سزاکەی، ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی بانەمەڕی ئەمساڵ، لە بەندیخانە ئازاد کرا.
شایانی باسە کە، کیانووشی چراغی تائێستا چەندجارێک لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەشێوەی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و چەندجارێک هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکەیان و پاش دەسبەسەرکردنی ئازار و ئەشکەنجەی زۆریان داوە و سات بە ساتی هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە ناوبراو لە ماڵپەڕی خۆڕاگری بڵاو کراوەتەوە.