پێنج هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی شنۆ بەشێوەی کاتی ئازاد کران

خۆڕاگری: حەسەن شاداب، کاوە خاکینەهاد، جەماڵ حوسێننژاد، مەحموود قادری و مەنسوور فەڕاش، پێنج هاووڵاتیی دەسبەسەر کراوی خەڵكی شنۆ بەشێوەی کاتی ئازاد کران.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاوی، حەسەن شاداب، کاوە خاکینەهاد، جەماڵ حوسێننژاد، مەحموود قادری و مەنسوور فەڕاش، پێنج هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی شاری شنۆ پاش ٣٨ڕۆژ دەسبەسەربوون، هەرکامیان بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ١ملیاردتمەن و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کران.

ئەو هاووڵاتییانە ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ی پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کران و بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە گوازرانەوە بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە ورمێ و پاشان گەڕێندرانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شنۆ و بەشێوەی کاتی و بەدانانی بارمتە ئازاد کران و تائێستا چارەنووسیان ناڕوونە.