دوو بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانە ئازاد کران

خۆڕاگری: کامران قاسمی و کەیوان ڕەشۆزادە، دوو بەندکراوی سیاسیی خەڵکی ورمێ، پاش  ٥ساڵ بەندکردن لە بەندیخانە ناوەندیی ورمێ ئازاد کران.

ڕۆژی یەکشەممە، ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: کامران قاسمی و کەیوان ڕەشۆزادە، دوو بەندکراوی سیاسیی خەڵکی ورمێ، سزاکەیان لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە ئازاد کران، کامران قاسمی لە ڕۆژی ٤ی ڕەزبەری ئەمساڵەوە لە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر بە ڕێگریکردنی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە ورمێ ورمێ لە قبووڵکردنی داوای ئازادکردنی مەرجداریدا مانی لە خواردن گرتبوو.

ئەو ٢بەندکراوە سیاسییە، ڕۆژی شەممە، ٤ی ڕەزبەری ئەمساڵ، پاش ٥ساڵ بەندکردن لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ ئازاد کران و لە ڕۆژی ١٦ی ڕەزبەری ١٣٩٨ی هەتاویدا، لەگەڵ ٣ هاووڵاتیی دیکە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر و پاشان ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ کران.