خۆڕاگری: زانا سەعیدی، ئارەش ئیبراهیمی، شوان ئەحمەدی و میقداد بلەبزانی، چوار هاووڵاتیی خەڵکی پاوە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ڕۆژی شەممە، ٢ی پووسپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، زانا سەعیدی، ئارەش ئیبراهیمی، شوان ئەحمەدی و میقداد بلەبزانی، چوار هاووڵاتیی خەڵکی شاری پاوە لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا چارەنووسی نادیارە.
سەرەڕای هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکانی ئەو چوار هاووڵاتییە، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە و هەروەها هەوڵەکانی بنەماڵەکانیان بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕیژیمیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان پێ نەداون.