خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی ساینقەڵای ناوچەی هەوشار بەناوی “ئارام ئوستادی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکیئ نادیار.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگرری” ڕۆژی چوارشەممە، ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئارام ئوستادی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “قۆزڵوو”ـی سەربە شاری ساینقەڵا لە ناوچەی هەوشار، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و پاشان گوازراوەتەوە بۆ شوێةێکی نادیار.
سەرەڕای هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەروەها هەوڵی ئەو بنەماڵەیە بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕیژیمیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بەو بنەماڵەیە نەداوە و هەروا چارەنووسی ناڕوونە.