سزای لە سێدارەدانی “محەممەد مێهدی کەرەمی” سەید محەممەد حوسێنی جێ بەجێ کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی شەممە ١٧ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی دوو بەندکراوی مەحکووم بە سزای سێدارە بە ناوەکانی “محەممەد مێهدی کەرەمی “سەید محەممەد حوسێنی”لە لایەن دەزگای بێدادی کۆماری ئیسلامی سزای سێدارەکەیان جێ بە جێ کرا.

بە پێی ڕاگەیاندراوی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی کۆشتنی بەسیجییەک تاوانبار کراون کە حوکمی “محاربە و فەساد لەسەر زەویی”یان بەسەر دا سەپێندرا و لە کۆتایی لە لایەن دادگا بە تاوانی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی سزای سێدارە بە سەر دا سەپاندن.

ئەو دوو هاووڵاتییە بە بێ ئاگادار کردنەوەو چاوپێکەوتی کۆتایی بنەماڵەکەیان و لە شوێنێکی نادیار سزاکەیان جێ بە جێ کرا.