خۆڕاگری: ئارام ئەسغەری، هاووڵاتیی خەڵكی ناوچەی هەوشار ماوەی زیاتر لە ٢٠ڕۆژە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٣ی بانەمەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی “٢٣ی ٤ی ٢٠٦ی زایینی” ماڵپەڕێ ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ئارام ئەسغەری، هاووڵاتیی خەڵكی گوندی “قۆزڵوو”ـی سەربە شاری سایینقەڵا لە ناوچەی هەوشار، ماوەی زیاتر لە ٢٠ڕۆژە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و تائێستا بێسەروشوێنە.
٢٠ڕۆژ لەمەوبەر بەرەبەیانییەک، هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ناوبراو و بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی وێرای دروستکردنی کەشێکی ترسێنەر، دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی راگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment