هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی ئیلام بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری: ساسان پاکروان، هاوڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی ئیلام، کە پێشتر بە تۆمەتی قورس دەسبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە و بە شێوەیەکی کاتی لە بەندیخانەی ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی ” ١٧ی ئاپڕیلی ٢٠٢٦ی زایینی” ساسان پاکڕەوان، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری ئیلام و یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٨ملیاردتمەن و بەشێوەی کاتی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد کراوە.

ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ٧ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو، لە کاتی هەڵکوتانی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بۆ سەر ماڵەکەیان، بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرابوو و هەروەها ناوەندە سەرکوتکەرەکان و دەزگات دادی ڕێژیمی ئێران، تۆمەتی محاربە و تەقەکردنیان خستە پاڵ ئەم هاووڵاتییە و ئەو تۆمەتانەش سزای قورسیان لەسەر.

 شایانی باسە کە ساسان پاکڕەوان لە هەموو ماوەی دەسبەسەربوونیدا لە دەستپێڕاگەیشتن بە مافە سەرەتاییەکانی بەندکراوێک بێبەش بووە و لە کۆتاییدا پاش نزیکەی سێ مانگ دەسبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی قورس و بەشێوەی کاتی ئازاد کراوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*