دەسبەسەرکردنی چوار هاووڵاتییەکی خەڵکی ئاودانان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ئەمیر عەلی حیدەری،حوسێن حاجیان، هەروەها دوو مێرمنداڵ بە ناوەکانی ئیلما ئیمانی ١٧ساڵە،سوهەیل پارکرەزان ١٧ساڵە، هاووڵاتییانی خەڵکی شاری ئاودانان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،(خۆڕاگری) ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی(١٥ی دسامبری ٢٠٢٥ی زاینیی)، ئەمیر عەلی حیدەری،حوسێن حاجیان، هەروەها دوو مێرمنداڵ بە ناوەکانی ئیلما ئیمانی ١٧ساڵە،سوهەیل پارکرەزان ١٧ساڵە، هاووڵاتییانی خەڵکی شاری ئاودانان، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و قەزایی بەشیوەیەکی توندوتیژ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ئەو هاووڵاتییانە دوای دەسبەسەرکردنیان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارە گوازراونەتەوە بە شوێنێکی نادیار کە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانە خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە لەبەردەستدا نییە و چارەنووسی ناڕوونە.