دەسبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لەلایەن چەکدارانی ڕیژیمەوە

خۆڕاگری: سێ هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد بەناوەکانی ” هۆیار زەهابی، جەلال عەلەوی و وەهاب حوسێن‌زادە” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” بەرەبەیانیی ڕۆژی هەینی، ٢٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی “٢٠ی مارسی ٢٠٢٦ی زایینی” هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە شاری مەهاباد بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی هۆیار زەهابی‌ی تەمەن ٢١ساڵان و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار.

هاوکات جەلال عەلەوی، هاووڵاتیی خەڵكی گوندی “کۆسەکەرێز”ـی سەربە شاری مەهاباد و وەهاب حوسێن‌زادە، هاووڵاتیی خەڵكی ئەو شارە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنیکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییکەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*