خۆڕاگری: یەعقووب محەممەدی، کەسایەتیی ناسراو و خۆشەویستی خەڵکی ئاودانان، دوای کۆبوونەوە و تێکهەڵچوونی خەڵک لەگەڵ هێزە سەرکوتکەرەکان و دیاریکردنی کاتی کۆتایی بۆ ئازادکردنی، سەرەنجام ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری”، سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە، ٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی، “٢٢ی فێوریەی ٢٠٢٦ی زایینی” یەعقووب محەممەدی، کەسایەتیی فەرهەنگی و خۆشناوی خەڵکی شاری ئاودادان، لەژێر گوشاری خەڵک و دوای تێپەڕبوونی وادەی دیاریکراو لەلایەن جەماوەرەوە بۆ ئازادکردنی، لە گرتنگەی ڕێژیم ئازاد کرا و لەلایەن خەڵکەوە بە درووشمی “یەعقووب خۆشمان دەوێیت” پێشوازی لێکرا.
ڕۆژی شەممە، ٢ی ڕەشەمە، یەعقووب محەممەدی کە یەکێکە لە کەسایەتییە ناودارەکانی ئاودانان و بەندکراوی پێشووی سیاسییە، بە شێوەیەکی توندوتیژانە و بە هەڵکوتانە سەری دەیان ئۆتۆمبێلی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بۆ سەر ماڵەکەی دەسبەسەر کرابوو و هەروەها دەسبەسەرکردنی ناوبراو تووڕەبوونی خەڵکی ئاودانانی لێکەوتەوە و ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان لەبەردەم بنکەی پۆلیسی ڕێژیم دەستیان بە ناڕەزایەتی کرد و لەو تێکهەڵچوونانەدا بەهۆی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانەوە لاوێک بریندار بوو.

Be the first to comment