خۆڕاگری: یوسف کەریمی، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان ماوەی حەفتەیەکە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بێسەروشوێن کراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ١٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی”٣ی ئاپڕیلی ٢٠٢٦ی زایینی” هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی یوسف کەریمی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیکەی حەفتەیەک بەسەر دەسەبەسەرکردن، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و هەروەها ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەکەی نەداوە.

Be the first to comment