ئاودانان: دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی ئەو شارە

خۆڕاگری: ڕۆژی ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی ئاوهەناری ئاودانان سەر بە ئیلام بە ناوی “عینایەت باسرە” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ئەو هاووڵاتییە لە ٢٤ی بەفرانبار لە کۆبوونەوەیەک دا بە نوێنەری مەجلسی ئەو شارە وتبوو کە پێیان بڵێ کە ئێمە کۆماری ئیسلامی ئێرانمان ناوێ هەر بەو هۆکارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرا.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.