خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا چەندین هاووڵاتی خەڵکی کامیاران لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری کامیاران بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی ، لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
١-“شاپوور زەردوویی”٢٠ ساڵە ١٩ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.
٢-“ئارێز زەردوویی”خەڵکی گەندی ئاڵەکی سەر بە کامیاران.
٣-“مانی گورگانی”خەڵکی گوندی ئاڵکی سەر بە کامیاران.
٤-“حەمید مەردووخی” خەڵکی گوندی دژەن سەر بە کامیاران ٢٩ی سەرماوەز دەستبەسەر کراوە.
٥-“مێهرداد مرادی نەژاد”
تا ئێستا لە چارەنووسیان هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.