دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: سورەیا قەیتەرانی، خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی ڕاپۆری ئەنجومەنی زیندانییانی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٥ی پووشپەڕی ۱٤۰۲ی هەتاوی، هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سورەیا قەیتەرانی لە گوندی “کانی مەلا”ـی سەربە شاری پیرانشار و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە و ماوەی دوو حەوتوو لەمەبەر براکەشیان دەسبەسەر کردووە.

هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بەشێوەی توندوتیژی و دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سورەیا و ماڵەکەشیان بەتەواوی پشکنیوە و هەروەها سەدرەدین قەیتەرانی برای سورەیا، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی جۆزەردانی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەو شارە  دەستبەسەرکراوە.