
بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(خۆڕاگری) ڕۆژی دووشەممە٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاوی هونەرمەندی کورد “ئەمین کەریمی” دوای تەواوبوونی لێپرسینەوە لە دەسبەسەرگەی ناوەندی ئیتلاعات بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ گواسترایەوە.
ئەمین کەریمی، هونەرمەند و ئەکتەری شانۆ ناسراو بە ئەمینۆ ڕۆژی سێشەممە ۱۰ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی لە کاتی گەڕانەوە لە تورکیا لە سنووری سێرۆی ورمێ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.