سنە، بەهائەدین مەلەکی مامۆستای خانەنشین کراو دەستبەسەر کرا

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕؤژی ١٦ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی مامۆستایەکی خانەنشین کراوی خەڵکی سنە بە ناوی”بەهائەدین مەلەکی” دوای نارەزایەتی دەربڕین بە ژاراوی کردنی قوتابیانی قوتابخانەکانی کوردستان و ئێران بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەرکراوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.