خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا چالاکێکی مەدەنی خەڵکی سنە بە ناوی “سروور مەلایی” لە دەستبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا کە لە ڕۆژی چلەی مەرگی ژینا لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو، لە لایان دادگای تاوانەکانی سنە سزای٦مانگ بەند کرانی بە سەردا سەپێندرا.
ئەو دادگایە “سروور مەلایی” چالاکی مەدەنی و مامۆستا لە وەزارەتی پەروەردە بە تۆمەتی بەشداری کردن لە ڕۆژی چلەی مەرگی ژینا بە سزای ٦مانگ بەند کرانی تەعزیری مەحکووم کردووە.
“سروور مەلایی” ڕۆژی ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر دەکرێ و پاش تەواو بوونی لێپرسینەکەی بە بارمتەی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.