مامۆستا ئارمان سادقی  بە سزای بەند کران و لێدانی قامچی و لێ ئەستاندنەوەی جلوبەرگی مامۆستایەتی مەحکووم کرا

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا “مامۆستا ئارمان سادقی” پێش نوێژی مزگەوتی حوسێنی شاری دێولان کە چەند جار بە تۆمەتی پشتگیری لە داوا ڕەواکانی خەڵک لە رەوتی شوڕشی ژینا دا لە لایەن دادگای تایبەت بە مانۆستایانی ئاینی بەنگهێشت کرابوو، بە تۆمەتی پروپاگەندە بە دژی ڕێژیم و تێکدانی بیر و باوەری خەڵک، لە لایەن دادگای ڕووحانییەتی شار هەمەدان سزای ٧ مانگ ١٥ڕۆژ بەندکران ولێدانی ٧٤ قامچی و لێ ئەستاندنەوەی جلوبەرگی مامۆستایەتی مەحکووم کرا.