سنە:مەهسا فەرهادی سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا”مەهسا فەرهادی”٢١ ساڵە کچە دەستبەسەر کراوی کوردی خەڵکی سنە دانیشتووی تاران لە لایەن دادگای شۆڕشی شەهریار بە تاوانی بەشداری کردن لە خۆپێشاندانەکانی شاری تاران سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا.

بە پێی ئەو حوکمە “مەهسا فەرهادی” بە تۆمەتی کۆبوونەوەو تەبانی دژی رێژیم بە ٢ ساڵ بەند کران تەعزیری و هەوەها بە تۆمەتی هەڵگرتنی ئیسپرێی بیبار بە ٦ مانگ بەندکرانی تەعزیری مەحکووم کراوە.

“مەهسا فەرهادی” ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی کاتی بە جێ هێشتنی شوێنی کارەکەی خۆی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر دەکرێ و ئێستا لە بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین بە سەر دەبات.