سەقز: دەسبەسەر کرانی دوو هاووڵاتی عەقیدەتی و ئاینی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان”خۆڕاگری” ڕۆژی سێ شەممە ٤ی بانەمەڕی١٤٠٣ی هەتاوی  دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری سەقز بە هۆی باوەڕمەندی ئائینی و مەزهەبی بە ناوەکانی”ئەمیر فیرووزی تەمەن ٣٢ ساڵ”داود وەیسی تەمەن ٣٦ ساڵ” لە لایە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەرکراون.

بە پێی زانیارییەکان هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکۆتاوەتە ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە و بە بێ بەڵگە دەسبەسەریان کردوون.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردن وئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەست دا نییە.