خۆڕاگری: سەلمان ئۆلفەتی، مامۆستای خانەنشینکراوی خەڵکی گیەڵان کە پێشتر دەسبەسەر کرابوو، لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ڕێژیم مانی لە خواردن گرتووە.
ڕۆژی شەممە، ٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاترلە دوو حەوتوو لە دەسبەسەرکردنی سەلمان ئولفەتی، چالاکوانی مەدەنی و مامۆستای خانەنشیکراوی خەڵکی شاری گیەڵان، هێشتا لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم لە کرماشان دەسبەسەرە و تائیستا چارەنووسی ناڕوونە و لە ڕۆژی چوارشەممەوە مانی لە خواردن گرتووە.
ناوبراو لە ڕۆژی چوارشەممە ٥ی بانەمەڕەوە، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە دەسبەسەرکردنی نایاسایی و ناڕوونی چارەنووسی خۆی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە کرماشان، مانی لە خواردن گرتووە و هەروەها ڕۆژی هەینی ٢٤ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی خامنەییەوە دەسبەسەر کرا.