خۆڕاگری: کەبیر گوڵابی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد پاش پێج مانگ ڕاگیران بە دانانی بارمتەی قورس و بەشێوەی کاتی ئازاد کراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ژووری هەواڵی ماڵەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی “٢٨ی دێسامبری ٢٠٢٥ی زایینی” کەبیر گوڵابی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی گوندی “جەعفەرئاباد”ـی سەربە شاری مەهاباد، پاش پێنج مانگ دەسبەسەربوون بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ١٠ملیاردتمەن و بەشێوەی کاتیی ئازاد کراوە.
ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ١ی گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕیژیمەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرا و هەروەها لەو ماوەیەدا کە لە گرتنگەکانی ڕیژیمدا دەسبەسەربووە، لە مافی دەسیپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە و تائێستاش کە بەشێوەی کاتی ئازاد کراوە چارەنووسی ناڕوونە تاکاتی دادگاییکردنەکەی.
