دەستبەسەر کردنی “کەژوان قادر مەرزی” لە شاری قووروە

خۆڕاگری: ڕۆژی ٥ی ڕێبەندان١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی قووروە بە ناوی “کەژوان قادر مەرزی” لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان، بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

کەژوان برای “مێهرداد قادر مورزییە “کە ١٢ی بەفرانبار لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراوە. هیزە ئەمنییەکان هەر ئەو کات لە بەرانبەر کەرەستە دەستبەسەر کراوەکانی بنەماڵە قادرمەرزی داوای رادەست کردنی کەژوان قادرمەرزیان کردبوو.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەست دا نییە.