ئەیوب حەدیسی چالاکی ژینگە پارێزی پیرانشار ئازاد کرا

خۆڕاگری :ڕۆژی ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی ژینگە پارێزی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “ئەیوب حەدیسی” دوای کۆتای هاتنی حوکمەکەی لە بەندیخانە شاری نەغەدە ئازاد کرا.

“ئەیوب حەدیسی”ڕۆژی ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو،کە دوای لێکۆڵینەوە بە بارمتە ئازاد کرابوو،کە دواتر لە لایەن دادگای شوڕشی پیرانشار بە تۆمەتی هاووکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی ٦ مانگ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا بوو.