دەستبەسەر کردنی” شاهۆ حوسێنی” هونەرمەندی خەڵکی پاوە

خۆڕاگری: ڕۆژی ٣ی ڕیبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی  هونەرمەندی کوردی خەڵکی پاوە بە ناوی” شاهۆ حوسێنی” لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان، بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

شایانی باسە کە ئەو هونەرمەندە کوردە دوای وتنی چەند سروودەک بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەست دا نییە.