خۆڕاگری: رامیار محەممەدزادە، لاوی تەمەن ١٩ساڵانی خەڵكی پیرانشار لەلایەن دەزگای قەزایی کۆمای ئیسلامییەوە سزای ٢ساڵ و ٨مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
ڕۆژی یەکشەممە، ٢ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕامیار محەممەدزادە، هاووڵاتیی تەمەن ١٩ساڵانی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمی ئێرانەوە بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی نیزامی ڕێژیم و هاوکاری لەگە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی، سزای ٣٢مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
ناوبراو ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی هەڵیانکوتاویە سەر ماڵەکەیان و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کرد و پاش نزیکەی ٢مانگ ڕاگیران بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا.