خۆڕاگری: لە بەردەوامیی دەسبەسەرکردنەکانی هاوڵاتییانی کورد لەلایەن کۆماری ئیسامییەوە، چوار هاووڵاتیی خەڵكی شارەکانی سەقز، شنۆ و مەهاباد دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٩ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی، فایەق قادرزادە خەڵكی مەهاباد، ڕەسووڵ پوورخزری خەڵكی شنۆ و فەردین نووری و فایەق ڕۆشدیان خەڵكی سەقز، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێةیکی نادیار و تائیستا چارەنووسیان باڕوونە.
لەماوەی زیاتر لە دوو حەفتەی ڕابردوودا، هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شارە جیاجیاکانی کوردستان لانیکەم ٧هاووڵاتییان دەسبەسەر کردووە و ژمارەیەک لەو دەسبەسەرکراوانە تائێستا شوێنی ڕاگیرانیشیان دیار نییە و سەرجەمیان چارەنووسیان ناڕوونە و ناوەندە سەرکوتەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەکانیان نەداوە.