دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ڕەسووڵ فەرەجی، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ١٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی، ڕەسووڵ فەرەجی، هاووڵاتیی تەمەن ٥٠ساڵانی خەڵکی شاری سەقز کە کرێکارە، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.

ناوبراو پاش دەسبەسەرکردنی، گوازراوەتەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سەقز ق هەوڵ و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی تائێستا بێئاکام ماوەتەوە و هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.