خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان”خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی ٣١ی خاکەلێوەی١٤٠٣ی هەتاوی هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری ورمێ کە یاریزانی فووتساڵە بە ناوی”ئەفشین نەژادعەزیز” لە لایە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەرکراوە.
بە پێی زانیارییەکان هێزە ئەمنییەکان دەوای نارەزایەتی دەربڕینی ئەو یاریزانە بە وتنەوەی دروشمی ڕەگەزپەرەستانە لە ناو یارگا و لە کاتی بەڕێوەچوونی یاریەکاندا،ئەو هاووڵاتیەیان دەسبەسەر کردووە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردن وئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەست دا نییە.