سەردەشت : شەهریار عادلی یەکێکی تر لە قوربانیانی جینایتەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لە دەست دا

خۆڕاگری :هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوی”شەهریار عادلی”٢٥ ساڵە کە دوای دۆڕانی تیمی فووتباڵی ئێران بە ئامریکا بۆ خۆشی دەربڕین وێرای خەڵکی تر هاتبوونە سەر شەقام لە لایەن هێزەکانی سپای پاسداران دەستبەسەر دەکرێ و دەکەویتە ژێر ئەشکەنجەی هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی کە دوایی بە بارمتە ئازادی دەکەن،کە بەداخەوە بە هۆی سەختی برینەکانی لە ژێر ئەشکەنجەی جنایەتکارانی کۆماری ئیسلامی ڕۆژی ١٨ی سەرماوەز گیانی لە دەست دا.