سیروان: دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی یەک شەممە ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی سیروان سەر بە شاری ئیلام بە ناوی”میلاد مورشدی” بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەشی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی کورەکەیان بی ئاکام ماوەتەوە.ناوبراو ساڵی ١٤٠١ لە ڕەوتی شوڕشی ژینا دەسبەسەر کرابوو کە دواتر بە بارمتە ئازاد کرابوو.