دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵكی سنە لەلایەن هێزەکانی ڕیژیمەوە

خۆڕاگری: ئەبووبەکرمیرزایی، هاووڵاتیی خەڵكی شاری سنە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لەو شارە دەسبەسەر و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی، ئەبووبەکر میرزایی هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارەیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستۆتەوە.
شایانی باسە کە، سەرەرای بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبرا و سەردانیان بۆ ناوەندە پێوەندیدارەکانی ڕێژیم لە سنە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.