سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر چالاکێکی کرێکاریی خەڵکی سنە لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ئیقبال شەعبانی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە سزای دوو ساڵ و ٦مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٨ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئیقباڵ شەعبانی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە لە ماوەی ڕابردوودا دەسبەسەر کراوە و بۆ ماوەیەک لە گرتنگە بووە، لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە سزای ٣٠مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپا.
ئیقباڵ شەعبانی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیم لەو شارە بە سەرۆکایەتیی قازی “سەعیدی” و بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی سزای ٢ ساڵ و ٦ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە و ئەو سزایە بۆ ماوەی ٣٠ مانگ هەڵپەسێردراوە.