هاووڵاتییەکی خەڵکی ئیلام، سزای بەندکردن و پێ‌بژاردنی بەسەردا سەپێندرا

خۆڕاگری: مەهدی غیاسی، هاووڵاتیی خەڵکی ئیلام کە پێشتر دەسبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە سزای ٦ مانگ بەندکردن و پێبژاردنی پارەی بەسەردا سەپێندراوە.

ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: مەهدی غیاسی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری ئیلام، لەلایەن دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامییەوە لەو  شارە، سزای ٦ مانگ بەندکردن و پێبژاردبی ١٠٠ میلیۆن تمەن پارەی بەسەردا سەپێندراوە و پێشتر کۆبوونەوەی دادگا بۆ پێڕاگەیشتن بە پەروەندەی ناوبراو بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی و سووکایەتی‌کردن بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی بەڕێوە چووە.

کۆماری ئیسلامی، بێجگە لەوەی کە مەهدی غیاسی دەسبەسەر و سزای بەندکردن و پێبژاردنی پارەی بەرسەردا سەپاندووە، لەهەمانکاتیشدا دەستی بەسەر لاپەڕەی تایبەتی ئیسنتاگرامی ناوبراودا گرتووە بلۆکی کردووە و بە تەواوای سڕیویەتییەوە و هەروەها غیاسی، ڕۆژی شەممە، ١٦ی بانەمەڕی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراوە و پاش سێ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوە کاتی تا کۆتاییی داگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ئیلام ئازاد کراوە.