هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵكی مەریوان بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

خۆڕاگری: سەید ئومید سەجادی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی مەریوان، پاش نزیکەی ٢مانگ ڕاگیران بەدانانی بارمتە ئازاد کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئومید سەجادی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی شاری مەریوان، پاش ٥٠ڕۆژ دەسبەسەربوون لەلایەن ڕێژیمەوە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.

ناوبراو ڕۆژی ١٨ی سەرماوەزی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ گرتنگەیەکی ڕێژیم لە سنە و دوای لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شاری مەریوان کرا.